یاریی نێوان بەرشەلۆنە و ئۆساسۆنا دواخرا

PM:11:02:08/03/2025

2596 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بە فەرمی یاریی نێوان بەرشەلۆنە وئۆساسۆنا بەهۆی کۆچی دوایی پزیشکی تیپی یەکەمی بلاوگرانا دواخرا.

یانەی بەرشەلۆنە ئیسپانی لە پێگەی فەرمی خۆی رایگەیاند، کارلۆس گارسیا، پزیشکی تایبەت و تیپی یەکەمی یانەکەیان کۆچی دوایی کردووە، بەو هۆیەوە یارییەکەیان بەرامبەر ئۆساسۆنا دواخراوە.

بڵاوکراوەی بەرشەلۆنە لە کاتێکدابوو، یاریزانەکانی ئۆساسۆنا 40 خولەک پێش دەستپێکی یارییەکە لە یاریگای مۆنجویک بە ئامادەبوونی بەشێک لە هاندەران سەرقاڵی خۆ گەرمکردن بوون بۆ ئەنجامدانی یارییەکە.

بەڵام هیچ یاریزانێکی بەرشەلۆنە ئامادەی مەشقەکان نەبوون و دواجار پشتراستکرایەوە کە کارلۆس گارسیا بە هۆکارێکی نادیار کۆچی دوایی کردووە و یارییەکەش بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

دواخستنی یارییەکە بە ئاگاداریی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و بە رەزامەندیی هەردوو یانەی ئۆساسۆنا و بەرشەلۆنە بڕیاریی لەسەر درا، بەهۆی تێکچوونی باری دەروونی یاریزانەکان و ستافی یانەکە.
بیلال کاکە
Image