AM:12:06:07/03/2025
64 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سعودیە ئیتیحاد
و قادسیە بە گۆڵێک یەکسانبوون و دیارییەکیان بە هیلال و نەسڕ بەخشی.
لە یارییەکانی هەفتەی
23ی خولی سعودیە ئیتیحادی پێشەنگ رووبەڕووی قادسیەی سێییەمی ریزبەندیی بووەوە.
تایمی یەکەم، هەردوولا
چەند هەوڵێکی مەترسیدارییان هەبوو بەڵام هیچ گۆڵێک تۆمار نەکرا.
لە تایمی دووەم، یارییەکە
بەهێزی زیاتری بەخۆیەوە بینی و گۆڵ تۆمارکردن کەوتە خولەکی 90 کاتێک ئۆبامیانگ
قادسیەی پێشخست.
بەڵام خۆشی ئەو گۆڵە تا کۆتایی نەبوو، بە
شێوەیەک کانتی دوای پێنج خولەکی دیکە و پێش کۆتایی هاتنی یارییەکە ئەنجامەکەی
یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یارییەکە بە
یەکسانبوون بە گۆڵێک کۆتایی هات، بەو ئەنجامە ئیتیحاد بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ لە
پێشەنگ و قادسیە بە 51 خاڵ لە پلەی سێیەم مانەوە.
بیلال کاکە