PM:10:00:06/03/2025
232 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پێکهاتەی باشترینەکانی
هەفتەی چامپیۆنز لیگ بڵاوکرایەوە و ئەلیسۆن بە باشترین یاریزان دیاریکرا.
پێگەی فەرمی چامپیۆنز
لیگ بڵاویکردەوە، ئەلیسۆن بیکەری گۆڵچی یانەی لیڤەرپوول بە باشترین یاریزانی
یارییەکانی چوونی قۆناغی 16ـی چامپیۆنز لیگ دیارییکراوە.
ئەلیسۆن ئاستێکی نموونەیی
بەرامبەر پاریس سان جێرمان ئەنجامدا و گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتەوە، بە پێشکەشکردنی
ئەو ئاستە کێبڕکێکەی لە رۆدریگۆ گۆیس و هاری کەین و مارتن ئۆدیگارد بردەوە.
پێکهاتەی باشترینی
هەفتەکەش بە سەرکردایەتی ئەلیسۆن لە هێڵی گۆڵ و تیمبەر و پاڤارد و ئیمری کان و دی
کویپەر لە هێڵی بەرگریکاران بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها لە ناوەراستەوە،
مارتن ئۆدیگارد و پێدری گۆنزالێز و مۆرگان رۆجێرس دەبیندرێن، هێڵی هێرشبەریش
بریتین لە هاری کەین و رۆدریگۆ گۆیس رافینیا.
بیلال کاکە