بەرشەلۆنە هەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەیەکی دەدات

PM:11:59:06/03/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە یەکەم ئۆفەری بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی پێشکەشی دی یۆنگ کردووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سپۆرت، یانەی بەرشەلۆنە دڵخۆشە بەو ئاستەی فرێنکی دی یۆنگ لەگەڵ یانەکەی پێشکەشی دەکات و هانسی فلێک دەیەوێت لەگەڵ پێکهاتەکەی بیهێڵێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرشەلۆنە ماوەیەکە لەگەڵ بەڕێوبەری کارەکانی ئەستێرە هۆڵەندییەکە لە گفتوگۆدایە و بە مەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی ئۆفەرێکی فەرمییان پێشکەشی ناوەڕاستکارەکە کردووە.

سپۆرت باسی لەوەشکردووە، ئۆفەری یەکەمی بەرشەلۆنە بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی دی یۆنگ ماوەی سێ وەرزە بە هەمان مووچەی ئێستا و بەبێ هیچ پاشەکەوت کردنێک.

دی یۆنگی تەمەن 27 ساڵ گرێبەستی ئێستای تا هاوینی 2026 درێژ دەبێتەوە، لەم وەرزەدا لەگەڵ بلاوگرانا لە کۆی هەزار و 299 خولەک یارییکردن دوو گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارکردووە.