PM:10:52:06/03/2025
112 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە یۆرۆپا لیگ ریاڵ
سۆسیداد و مان یونایتد بە گۆڵێک یەکسانبوون و تۆتنهام بە ئەلکمار دۆڕا.
لە یارییەکانی چوونی
قۆناغی 16ـی یۆرۆپا لیگ، یانەی ریاڵ سۆسیداد لە یاریگای ئانوێتا میوانداری مان
یونایتدی کرد.
تایمی یەکەم، هەردوولا بە
بەهێزی دەستیان پێکرد و چەندین هەلی گۆڵیان دروستکرد بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە
تۆماری گۆڵدا.
تایمی دووەم، لە
سەرەتادا بەخت یاوەری شەیتانە سورەکان بوو کاتێک بە گۆڵێکی زیرکز لە خولەکی 57
پێشکەوتن، بەڵام ئۆیارزەبال ئەنجامەکەی لە خولەکی 70 بە لێدانی سزا یەکسانکردەوە.
سەرەنجام یەکسانبوون بە
گۆڵێک بووە ناونیشانی کۆتایی یارییەکە و براوەی بلیتی قۆناغی چارەکی کۆتایی لە
یاریگای ئۆڵد ترافۆرد یەکلادەبێتەوە.
لە یارییەکەی دیکەی
هەمان قۆناغیشدا، تۆتنهام لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە ئەلکمار
دۆرا.
بیلال کاکە