ڤان پێرسی کارێک بۆ یاریزانە مسوڵمانەکانی دەکات

PM:01:05:06/03/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤان پێرسی راهێنەری فاینۆرد چەندین ئاسانکاری لەم مانگەی رەمەزان بۆ یاریزانانەموسڵمانەکانی یانەکەی دەکات.

رۆبن ڤان پێرسی پلانێکی روونی بۆ یاریزانە مسوڵمانەکانی داناوە، تاوەکو بتوانن ئەرکی ئایینی و وەرزشی لە مانگی رەمەزاندا بەتەواوی بەجێبگەیەنن.

هەریەکە لە ئەنیس حاج موسا و ئیبراهیم عوسمان و ئیبراهیم تارجالین و رامز زرووقی و ئەیمەن سلێتی یاریزانی موسڵمانی فاینۆردن.

ڤان پێرسی لە لێدوانێکیدا کە رۆژنماەی ئاس بڵاویکردووەتەوە باسی لەوەکرد، رەمەزان لە پلانەکانیدا جێی دەبێتەوە و پێنج یاریزانمان هەیە بەڕۆژوو دەبن، ئێمەش لەم ماوەیەدا ئاسانکاری پێویست و تەواویان بۆ ئەنجام دەدەین.

راهێنەرەکە وتیشی دەکرێت یاریزانەکانم درەنگ ئامادەی مەشقەکان بن و زووتر بچنەوە، تاوەکو بتوانن کات لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکانیان بەسەرببەن، ئەمەش هیچ کاریگەری لەسەر سەرنجی ئێمە و ئامادەکارییەکانمان بۆ یارییەکان ناکات، بەڵکو زیاتر لەڕووی جەستەیی و دەروونییەوە ئامادەدەبن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە راهێنەرەکە خشتەی مەشقەکانی بۆ گونجاندنی لەگەڵ مانگی رەمەزان گۆڕیوە، بۆ ئەوەی یاریزانان بتوانن بەبێ کێشە بەڕۆژوو بن بەجۆرێک زۆربەی مەشقە قورسەکان لە کاتی رۆژدا ناکرێن، بەڵکو لە دوای بەربانگ یاریزانەکان مەشقە قورسەکان ئەنجام دەدەن.