مارێسكا: كۆپنهاگن یانەیەكی بەهێزە

PM:11:05:05/03/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مارێسكا پێیوایە كۆپنهاگن یانەیەكی بەهێزە و بردنەوە لێیان قورسە، یاریكردنی پاڵمەریشی لە كۆنفرانس لیگ راگەیاند.

پێش روبەڕوبوونەوەی كۆپنهاگن لە كۆنفرانس لیگ، ئینزۆ مارێسكای راهێنەری چێڵسی رایگەیاند، یارییەكی قورس و نایابیان لە پێشە چونكە كۆپنهاگن خاوەن راهێنەر و كۆمەڵێك یاریزانی بەهێزە و شێوازێكی یاریكردنی جوانیان هەیە.

باسی لەوەشكرد، پاڵمەریان بۆ پێكهاتەكەیان زیاد كردووە و بێگومان دەكرێت یاری پێبكات، خودی یاریزانەكەش خۆشحاڵە بە یاریكردنی بەردەوام وتەنانەت چێژ لە راهێنانەكانیش دەبینێت.

وتیشی: ئێمە یاری بە یاری دەڕۆین و سەرنجمان لەسەر ئەوەیە کە دەتوانین چی بکەین، ئامادەكاری تەواو بۆ ئەم یارییە دەكەین هەروەك چۆن ئامادەكاری بۆ یارییەكانی ساوسهامپتۆن یان لیستەر و یانەكانی تر دەكەین، بەڵام ئەم یارییە 90 خولەک نییە، 180 خولەکە، بۆیە کەمێک بە جیاوازی مامەڵەی لەگەڵ دەكەین.

جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە، یاریكردنی كۆپنهاگنی بەدڵە و راهێنەرێكی باشیان هەیە و تەماشای یارییەكانی یانەكەی كردووە لە چامپینز لیگ، هەروەها گەڕانەوەی فۆفانا و باداشیلی راگەیاند.