AM:12:47:04/03/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە هیلاس ڤیرۆنا هێنا و چووە چوارەمی ریزبەندی.
لە یارییەکانی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا یوڤانتۆس لە یاریگای خۆیدا میوانداری هیلاس ڤیرۆنای کرد.
لە تایمی یەکەم، یۆڤانتۆس تەواوی هەوڵەکانی خستەگەڕ بەڵام پاش چەندین هێرش لە گۆڵ تۆمارکردن سەرکەوتوو نەبوو.
لە تایمی دووەم، دووبارە یۆڤانتۆس بە بەهێزیەوە گەڕایەوە نێو یاریگا تا ئەنجامەکانی چەند یاری پێشووی قەرەبوو بکاتەوە، لە ئاکامی هێرشێکیشدا لە خولەکی 72 کێپرێن تورام گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، لە کۆتاییەکی یارییەکەش کۆپمێینەرس گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکرد و سەرەنجامیش یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
بەو بردنەوەیەش یۆڤانتۆس خاڵەکانی گەیاند بە 52 و خاڵ و لە پلەی چوارەمی سێریا ئەی دێت، ڤیرۆناش 26 خاڵی هەیە لە پلەی 14یەم.