چامپیۆنز لیگی ئاسیا... نەسڕ بەبێ كریستیانۆ لەگەڵ ئیستیقلال یەكسان بوو

PM:09:05:03/03/2025

156 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە چامپیۆنز لیگی ئاسیا نەسڕ بەبێ كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ ئیستیقلال یەكسان بوو.

لە یارییەكانی قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگی ئاسیا، ئیستیقلالی ئێرانی لە یاریگای خۆیدا میوانداری نەسڕی سعودی كرد.

لە تایمی یەكەم، نەسڕ بە بەشێكی ئەستێرەكانییەوە یاری دەكرد جگە لە كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لاپۆرت، چەندین هێرشیان برد سەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا بەڵام لە گۆڵ تۆماركردن سەركەوتوو نەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ كۆتایی پێهات.

لە تایمی دووەم، هەمان سیناریۆی تایمی یەكەم بینرا و نەسڕ باشتر بوو بەڵام دووبارە لە گۆڵ تۆماركردن سەركەوتوو نەبوون و یارییەكە بە یەكسانی بێ گۆڵ كۆتایی پێهات.

وا بڕیارە لە 10ی ئەم مانگە یاری گەڕانەوە لە یاریگای ئەوەل پاركی تایبەت بە یانەی نەسڕ بەڕێوەبچێت و یانەیەكییان سەركەوتن بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەدەستبهێنێت.