PM:11:28:03/03/2025
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
كاپێلۆ ستایشی ئاستی مباپێی كرد و پێشیوایە ئەم وەرزە ریاڵ مەدرید دەبێتە
پاڵەوانی خولی ئیسپانیا.
فابیۆ کاپێلۆی ڕاهێنەری پێشووی یانەی ڕیال مەدرید لە دوایین چاوپێکەوتنیدا
ستایشی ئاستی کیلیان مباپێی کرد و ڕایگەیاند، ئەستێرە فەرەنسییەکە لە سەرەتای وەرزدا
بە ئاستێکی بەرز وەڵامی ڕەخنەکانی داوەتەوە.
کاپێلۆ سەبارەت بە مباپێ دەڵێت: ئەو یاریزانێکی گەورەیە، سێ مانگی پێچوو تا
تێگەیشت لە کوێ یاری دەکات، زۆر کەس ڕەخنەیان لێگرت بەڵام هیچ تێنەگەیشتن و رەخنەكانیان
گەمژانەبوو، ئێستا دەبینین یاریزانێکی گەورەیە و ئاستێکی زۆر بەرزی هەیە.
سەبارەت بە دێربی مەدرید لە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ وتی: بۆ هەردوو یانە
قورس دەبێت، دێربییەکی جیاوازە و پێموایە راهاتنی ڕیاڵ مەدرید لە ئەم جۆرە یارییانەدا
یارمەتی یاریزانانی کارلۆ ئەنچیلۆتی دەدات.
كاپیلۆ لە بارەی كێبڕكێكانی ئەم وەرزەی لالیگاش باسی لەوەكرد، لەم ڕۆژانەدا
خولی ئیسپانیا لە قۆناغێکی سەرنجڕاکێشدایە و ئەوەش بۆ تۆپی پێ و بۆ هاندەرانیش زۆر
باشە، بە بۆچوونی ئەو لە کۆتاییدا ڕیال مەدرید دەبێتە پاڵەوان.