چەند گۆڕانكارییەك لە یاساكانی تۆپی پێدا كرا

PM:10:59:03/03/2025

288 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چەند گۆڕانكارییەك لە یاساكانی تۆپی پێدا كرا و لە مۆندیالی یانەكانی ساڵی 2025 جێبەجێ دەكرێن.

دەستەی یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی 138ەمین كۆبونەوەی خۆی لە مێژوودا لە وڵاتی ئێرلەندای باكور ئەنجامدا و تێیدا چەند یاسایەكی نوێی خستەڕوو، وە گۆڕانكاری لە چەند یاسایەكی كۆندا كرد، كە لە مۆنیالی یانەكانی ئەمساڵ كاركردن بە یاساكان دەستپێدەكات.

یەكێك لە گرنگترین یاساكان بریتییە لەوەی، كاتێك گۆڵچی تۆپ دەگرێت ئەوە بۆی هەیە تەنیا هەشت چركە لەلای خۆی بیهێڵیتەوە، لە ئەگەری تێپەڕبوونی ئەو كاتە لێدانی گۆشە لەسەر یانەكەی هەژماردەكرێت، ئەمە لە كاتێكدایە ئەم یاسایە پێشتر بە جۆرێكی تر بوو كە لێدان لە شوێنی تۆپەكەهەژماردەكرا كاتێك گۆڵچی شەش چركە تۆپی لەلای خۆی بهێشتایەتەوە.

وە چاككاری لە ماددەی 3.10 كراوە، تێیدا تەنها كاپتن بۆی هەیە لەكاتی بوونی هەر ناڕەزایەتییەك لەگەڵ ناوبژیوان قسەبكات، وە چاككاری لە یاسای 9.2 كراوە، كە تێیدا باس لەوەكراوە كاتیك ئەندامێكی دەستەی كارگێری یاخود یاریزانێكی یەدەگ یاخود یاریزانێكی دەركراو تۆپی بەر دەكەوێت بە جۆرێك بە ئەنقەست نەبێت ئەوە لێدانێكی ناڕاستەوخۆ دژی یانەكە دەگیرێت بەبێ ئەوەی یانەكە سزا بدرێت.

وە یەكێكی تر لە بڕیارە گرنگەكان ئەوەیە، ناوبژیوان پاش تەماشاكردنەوەی ڤار بە شێوەیەكی ئاشكرا هۆكاری بڕیارەكەی بۆ هاندەران رووندەكاتەوە بە تایبەت لە پاڵەوانێتییەكانی فیفادا.