کانسێلۆ تووشی پێکانێکی قورس بوو

PM:08:20:03/03/2025

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کانسێلۆ تووشی پێکانێکی قورس بووە و بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە ریزەکانی هیلال دادەبڕێت.

یانەی هیلال لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا باسی لەوەکردووە، جواو کانسێلۆی بەرگریکاری تیپەکە بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە بەهۆی پێکانەکەی تووشی بووە.

لە راگەیەندراوەکەی یانەکەی سعودیەدا هاتووە، جواو کانسێلۆ بەهۆی پێکانەوە کە لەم دواییانەدا تووشی بووە بۆ ماوەی هەشت هەفتە لە ریزەکانی هیلال دوور دەکەوێتەوە.

یارینەکردنی ئەستێرە پورتوگالییەکە دەکرێت گورزێکی کوشندە بێت بۆ پێکهاتەکەی خیسۆسی راهێنەری هیلال، چونکە یانەکە لە ئێستادا لە دۆخێکی سەختدایە و لە شەش یاری رابردوو تەنیا دوو یارییان بردوەتەوە.

کانسیلۆ لەم وەرزە بەشداری لە 31 یاری هیلال کردووە و تێیدا خاوەنی دوو گۆڵ و 11 ئەسیستە.