بایرن میونشن جێگرەوەی كیمیچی دیاریكردووە

PM:07:30:03/03/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن چاوی لە گواستنەوەی ستیلەرە لە شتوتگاردەوە بۆ شوێنگرتنەوەی کیمیچ.

ئەنخێلۆ سیتلەری ئەڵمانی ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی شتوتگارت بە تەواوی درەوشاوەتەوە و ئەمەش وایکردووە بایرن میونشن وەک جێگرەوەی جۆشوا کیمیچ تەماشای بکەن.

یاریزانەکە لە نێوان ساڵەکانی 2010 بۆ 2021 لە ئەکادیمای بایرن پێگەیشتووە و لە یاری رابردووی یانەکەشی بەرامبەر بایرن گۆڵێکی تۆمارکرد، پاش ئەوەی ئاهەنگی گێرا داوای لێبوردنی لە هاندەران کرد و ئەمەش وا لێکدرایەوە خواستی گەڕانەوەی بۆ یانەکە هەیە.

تۆڕی فیچاخێس باسی لەوەکردووە، بایرن میونشن لە مانەوەی کیمیچ دڵنیانییە و ستیلەری وەک جێگرەوەی دیاریکردووە، لە هاوینی داهاتووهەوڵی گواستنەوەی دەدات ئەمە سەرەڕای ئەوەی یاریزانەکە لە ماوەی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ شتوتگارد تا ساڵی 2028 نوێکردەوە و بڕی شکاندنیشی 32 ملیۆن یۆرۆیە.

ئەنخێلۆ سیتلەری تەمەن 23 ساڵان لەم وەرزە بەشداری لە 24 یاری بۆندس لیگا کردووە و تێیدا خاوەنی گۆڵێک و پێنج ئەسیستە.