PM:05:57:03/03/2025
128 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ دەیەویت بە نوێکردنەوەی گرێبەستی سالیبا رێگری لە هەوڵەکانی ریاڵ
مەدرید بکات.
لە چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە کە یانەی
ریاڵ مەدرید لە پێناو بەهێزکردنی هێڵی بەرگری یانەکەی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو
گرێبەست لەگەڵ ویلیام سالیبا ئیمزابکات.
پێگەی تی بی ئاڕی بەڕیتانی رایگەیاندووە، بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ
دەیانەوێت رێگری بکەن لە چوونی سالیبای بەرگریکاری یانەکەیان بۆ ریاڵ مەدرید و
کێشە بۆ یانە ئیسپانییەکە دروستبکەن.
پێگەکە دوپاتیکردووەتەوە، پلانی یانە لەندەنیەکە بە شێوەیەکە کە گرێبەستی
سالیبا بۆ ماوەی پێنج ساڵیتر و تا هاوینی ساڵی 2030 نوێبکەنەوە، تەنانەت مووچەی
یاریزانەکەش بۆ 250 هەزار پاوەندی هەفتانە زیاددەکەن.
دەشڵێت، کارگێڕی ئارسناڵ لە نزیکترین کاتدا گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئەو یاریزان
دەستپێدەکەن لەپێناو رازیکردنی بە مانەوە تا چەند ساڵێکیتر لەبەرئەوەی بە یەکێک لە
پێگە سەرەکییەکانی یانەکەیانی دەبینن.
خ . ک