لاپۆرتا شۆڕشێک لە یانەکەیدا بەرپا دەکات

PM:10:21:27/10/2021

6680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە بە نیازی ئەنجامدانی شۆڕشێکی گەورەیە و دەیەوێت کلۆپ بکاتە سەرکردەی ئەو شۆڕشە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوەتەوە، بەهۆی دۆخە خراپەی یانەی بەرشەلۆنە تێیکەتوە لە ئەنجامەکانی دوو ساڵی ڕابردوودا، بەرپرسانی یانەکە دەیانەوێت گۆڕانکاری لە دەستەی راهێنەران و یاریزانەکاندا بکەن.

ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندوە، خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنیەکە دەیەوێت شۆڕشێک بەرپا بکات بۆ گۆڕانکاری لە یانەکەیدا لە پێناو گەڕانەوەیان بۆ کێبڕکێ کردن لەسەر نازناوەکان.

ئاشكراشیکردووە، پلانەی یەکەمی یانە ئیسپانیەکە هێنانی یۆرگن کلۆپی ڕاهێنەری یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزیە لە وەرزی داهاتووەوە بۆ سەرکردایەتیکردنی پێکهاتەی یانەکەیان و بە باشترین کەسی دەزانن لەم دۆخەی ئێستا ڕزگاریان بکات.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانەکە ئەو ڕاستییەکان بۆ دەرکەوتووە کە کلۆپ کەسێکی تایبەتە لە سەر لەنوێ بنیاتنانەوەی پێکهاتەی یانەکەیان چونکە ڕاهێنەرە ئەڵمانیەکە سەرکەوتوو بوە لەگەڵ ئەو تیپانەی ڕاهێنەرایەتی کردوون.

خ . ک