PM:06:04:27/02/2025
452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پیکی
رایگەیاند لە یاری خولی یانە پاڵەوانەکانی ساڵی 2009 بەرامبەر چێڵسی ئەو تۆپی
بەردەستی کەوت لێدانی سزابوو.
بۆیەکەمجار
پیکێ باسی رووداوەکانی یارییە بەناوبانگەکەی ساڵی 2009 لە نێوان بەرشەلۆنە و چێڵسی
دەکات، کە لەو یارییە چەند بڕیارێکی ناوبژیوان تا ئێستا مشتومڕی لەبارەوە دەکرێت.
جیرارد
پیکێ بەرگریکاری پێشووی بارسا لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لەگەڵ ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی
پێشووی ریال مەدرید ئەنجامیدا لەبارەی رووداوەکانی یارییەکەی بەرشەلۆنە و چێڵسی لە
پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2009 وتی : جگە لەو رووداوەی کە تۆپ بەردەستم کەوت هیچی
دیکەم لەبیر نەماوە، دوای یارییەکە ئەو دیمەنەم بینییەوە کە تۆپ لەناو ناوچەی سزا
بەر دەستم دەکەوێت، دانیپێدا دەنێم لێدانی سزای دروستبوو بۆ چێڵسی.
وتیشی
: هیچم لەبارەی رووداوەکانی یارییەکە لەبیر نەماوە، جگە لە کارتە سوورەکەی ئێریک
ئابیدال من هەرگیز دووبارە سەیری یارییەکان ناکەمەوە، تەنانەت تا ئێستاش سەیری
یاریی کۆتایی مۆندیالم نەکردووەتەوە کاتێک بووینە پاڵەوان، نازانم بڕیارەکانی
ناوبژیوان لەو یارییە لە بەرژەوەندیی ئێمەبوون یان نا.
جیرارد
پیکی بەردەوامبوو لە قسەکانی سەبارەت بەو یارییە و ئاماژەی بەوەکرد ئەگەر ئێستا
سەیری رووداوەکانی یارییەکە بکەمەوە دەتوانم بەبێ لایەنگیری راستی و دروستی
بڕیارەکان بڵێم، بەڵام هاندەرانی ریاڵ مەدرید لەم چەند ساڵە کاتێک باسی
ناوبژیوانان دەکەن بەردەوام باسی ئەو یاریی دەکەن.
لەدرێژەی
قسەکانیدا ئەوەی ئاشکراکرد هاندەرانی ریاڵ مەدرید ئەم یارییەیان کردووەتە قەلخانێک
بۆ خۆیان، هەر کاتێک باسی هەڵەی ناوبژیوانان بکرێت ئەوان باسی ئەم یارییە دەکەن،
بەڵام من دەتوانم لیستێکی دوور و درێژ دروست بکەم لەبارەی ئەو یارییانەی ریاڵ لە
بڕیارەکانی ناوبژیوانانی ئەوروپا سوودمەند بووە.