PM:01:45:05/02/2025
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا
ئامادەبووە تاوەکوو کۆتایی وەرز گرێبەست لەگەڵ بۆسکێت ئەنجام بدات بەڵام
یاریزانەکە رەتیکردووەتەوە.
پێگەی
ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە پاش ئەوەی رۆدری هێرناندێزی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی
مانچستەر سیتی تووشی پێکانبوو، یانەکە بەدوای جێگرەوەی ئەو یاریزانەدا گەراوە.
سەرچاوەکە
بڵاویکردووەتەوە پیپ گواردیۆلای راهێنەر پەیوەندی کردووە بە سێرجی بۆسکێتەوە
بۆئەوەی تاوەکوو کۆتایی ئەم وەرزە یارییان بۆ ئەنجام بدات.
ئەوەی جێگەی
سەرنجە یاریزانەکە رێزی لەم داوایەی مان سیتی گرتووە بەڵام رەتیکردووەتەوە ئینتەر
مەیامی بەجێبهێڵیت.
لەهەمان کاتدا
هەڵکشانی تەمەنی یاریزانەکە بۆ 36 ساڵی وای کردووە بۆسکێت بەم گرێبەستە رازی نەبێت،
بەتایبەی بۆ خولێکی گەورەی وەک پریمەرلیگ.
بەرپرسانی مان
سیتی پاش ئەوەی سێرجیۆ بۆسکێت ئەم داوایەی رەتکردونەتەوە، چونەتە رکابەری
گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێس لە یانەی پۆرتۆ و لە دواساتەکانی مێرکاتۆدا ئەو
یاریزانەیان بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە.
چ،س