AM:11:23:05/02/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەمشەو لە جامی شای ئیسپانیا
ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی لیگانێس و لە جامی کاراباویش نیوکاسڵ و ئارسناڵ یارییان
هەیە.
ئەمشەو لە قۆناغی چارەکی
کۆتایی جامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید دەبێتە میوانی یانەی لیگانێس و براوەی
یارییەکەیان دەگاتە قۆناغی پێش کۆتایی و روبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەبێتەوە.
ریاڵ لە دۆخێکی قورسدا
دەچێتە ئەو یارییە چونکە چەندین یاریزانی بەهۆی پێکانەوە بەشداری ناکەن و لە هێڵی
بەرگریدا لە تواناکانی ئالابا و رۆدیگێر و کارڤاخاڵ و میلیتاو بێبەشە.
لەلایەکی تریشەوە لە
ئینگلتەرا، نیوکاسڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئارسناڵ دەکات لە یاری گەڕانەوەی
قۆناغی پێش کۆتایی جامی کاراباو.
یاری پێشووی نێوان ئەم
دوو یانەیە لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە تۆپ هاوێژەکان بەڕێوەچوو، تێیدا نیوکاسڵ
بە دوو گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەدەستهێنا.
هەر لە یارییە گرنگەکانی
ئەمشەودا لە ئیتاڵیا و لە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامی ئەو وڵاتە میلان میوانداری
رۆما دەکات، لە چارەکی کۆتایی جامی ئەڵمانیاش لیڤەرکوزن روبەڕووی کۆڵن دەبێتەوە.