خیسۆس پشتگیریکردنی لە بولەیهی دوپاتکردەوە

AM:10:36:05/02/2025

56 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس پشتگیریکردنی لە بولەیهی دوپاتکردەوە و دابەزینی ئاستیانی لە تایمی دووەمیش بە ئاسایی ناوبرد.

پاش بردنەوەیان بەرامبەر پێرسپۆلیسی ئێرانی، خۆرخێ خیسۆسی راهێنەری یانەی هیلالی سعودیە رایگەیاند، دابەزینی ئاستیان لە تایمی دووەم یارییەکە شتێکی ئاساییە چونکە درێژەدان بە ئاستی بەرز لە هەموو ساتێکدا تەنیا لە پلەی ستەیشندا هەیە نەک راستی.

راهێنەرەکە پشتگیری لە عەلی بولەیهی بەرگریکاری یانەکە کرد بەرامبەر ئەو هێرشانەی لەلایەن هاندەرانەوە کرایە سەری پاش ئەوەی بووە هۆکاری تاکە گۆڵەکەی پێرسپۆلیس و باسی لەوەکرد، ناکرێت هاندەران دژی یاریزانێکی دیاریکراو بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بولەیهی یاریزانێکی گرنگە و مێژوویەکی دوور و درێژی لەگەڵ یانەی هیلال هەیە، هەروەها ئەو بەدوای هەڵەی هیچ یاریزانێکدا ناگەڕێت.

جەختی لەوەشکردەوە، هێزی ئەوان لە یەکگرتنی هەمووانە بە هاندەران و سەرجەم ستافی تەکنیکی یانەکەوە، توانای ئەوان بۆ تاکە یاریزانێک یان چەند یاریزانێکی دیاریکراو ناگەڕێتەوە.