خولی ئەڵمانیا.. بایرن بردیەوە و لیڤەرکوزن دوو خاڵی لەدەستدا

PM:08:03:25/01/2025

192 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئەڵمانیا بایرن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فرایبۆرگی بردەوە و لیڤەرکوزن و لایپزیگ یەکسانبوون.

لە یارییەکانی هەفتەی 19ـی خولی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی فرایبۆرگ.

تایمی یەکەم، یانە باڤاریەکە لە خولەکی 15 بە گۆڵێکی هاری کەین پێشکەوت و ئەو گۆڵە بووە ناونیشانی نیوەی یەکەم.

لە تایمی دووەمدا، لە خولەکی 54 کیم مین جای گۆڵی دووەمی بایرنی نوسیەوە، دوای ئەویش لە خولەکی 68 فرایبۆرگ ئەنجامەکەی کەمکردەوە، ناوبژیوانیش بەو ئەنجامە کۆتایی بە یارییەکە هێنا.

سەرەنجام بایرن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ پێگەی خۆی لە پێشەنگ بەهێزتر کرد.

لە یارییەکی دیکەی هەمان هەفتەش یانەی بایەر لیڤەرکوزن بووە میوانی لایپزیگ و یارییەکەی نێوان بە یەکسانبوون و بە دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات، لیڤەرکوزن بە کۆکردنەوەی 42 خاڵ لە پلەی دووەم مایەوە و لایپزیگ بە 32 خاڵ پلەی پێنجەمی گرتووە.