یۆڤانتۆس جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی تۆمۆری دەدات دوای بێهیوا بوون لە ئاراوخۆ.

PM:06:47:15/01/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس جارێکیتر هەوڵی گواستنەوەی تۆمۆری دەدات دوای بێهیوا بوون لە ئاراوخۆ.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، یانەی یۆڤانتۆس لە هەوڵەکانی بەردەوامە بە مەبەستی بەهێزکردنی هێڵی بەرگری پێکهاتەکەی لەم زستانەدا.

لاگازێتا رایگەیاندووە، بەرپرسانی خانمە پیرەکە جارێکیتر هەوڵەکانیان دەستپێکردووەتەوە بەمەبەستی گواستنەوەی فیکایۆ تۆمۆری بەرگریکاری یانەی ئەی سی میلان.

دوپاتیکردووەتەوە، ئەم هەڵوێستەی یۆڤانتۆس دوای ئەوە دێت کە بێهیوابوون لە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ رۆناڵد ئاراوخۆی ئۆرگوایی و بەرگریکاری بەرشەلۆنە چونکە ئەو یاریزانە پەشیمانبووەتەوە لە جێهێشتنی یانەکەی.

رۆژنامەکە لە هەواڵەکەیدا نوسیویەتی، کارگێڕی یۆڤانتۆس ئۆفەرێکیان بە بڕی پێنج ملیۆن یۆرۆ بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە ئامادە کردووە تا پێشکەشی میلانی بکەن لەگەڵ مافی کڕینەوەی ئەو یاریزانە لە هاوینی ئەمساڵدا بەرامبەر بڕی 20 ملیۆن یۆرۆ.

خ . ک