ریاڵ مەدرید ئەستێرەیەک دەکاتە قوربانیی

PM:08:49:15/01/2025

436 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید بەنیازە پلانی یاری کردنی بگۆڕێت و رۆدریگۆ دەبێتە قوربانی گۆڕینی پلانەکە.

رۆژنامەی زە ئەتلەتیک ئاشكرایكردووه‌، ئانچیلۆتی و ستافی تەکنیکی یانەی ریاڵ مەدرید بیر لە گۆڕانکاری دەکەنه‌وه‌ بۆ ئەوەی لە یارییەکانی داهاتوودا هاوسەنگی زیاتر لە بەرامبەر رکابەرەکانیان بەدەستبهێنن.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ستافی تەکنیکی یانەی شاهانە بیر لەوە دەکەنەوە شێوازی یاریکردنیان لە چوار سێ سێوە بگۆڕن بۆ چوار چوار دوو، بەمەش یەکێک لە ئەستێرەکان دەبێتە قوربانی.

دوپاتیکردەوە، بەهۆی ئەو گۆڕانکارییەوە ڤاڵڤێردی و بێلینگهام و چوامینی و کاماڤینگا هێلی ناوەڕاست پێکدێنن و ڤینی و مباپێ لە پێشەوە دەبن، ئەوەشی دەبێتە قوربانی ئەو پێکهاتەیە رۆدریگۆ گۆیسی بەڕازیلیە.

ئەتلەتیک روونیکردووەتەوە، ئامانج لەو گۆڕانکارییە تۆکمەکردنی هێڵی ناوەڕاست و یارمەتیدانی بەرگریکارانە لە ناوەڕاستەوە، هەروەها گەڕانەوەی هاوسەنگییە بۆ هێڵی هێرشبردن.
بیلال کاکە