PM:07:27:15/01/2025
240 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی باسی لەوەکرد مباپێ لە باشترین ئاستی خۆیدایە و یاری کلاسیکۆ
نیگەرانی کردن بەڵام نوقمی نەکردوون.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریاڵ مەدرید پێش رووبەڕووبوونەوەی سێڵتافیگۆ
رایگەیاند، دەرفەتێکی
گرنگە بۆ دەرچوون لەو یارییە خراپەی کە ئەنجامیاندا بەرامبەر بەرشەلۆنە، ئازارێکی
زۆری پێدان بەڵام نوقمی نەکردن و دەیانەوێت کاردانەوەی بەهێزیان هەبێت.
دوپاتیشیکردەوە، تا
ئێستاش پێیوایە چوامینی وەک دڵی بەرگری ئاستێکی باش پێشکەش دەکات چونکە ئامارەکان
قسە دەکەن، بەو پێیەی ئەو شوێنە شوێنی سەرەکی ئەو نییە، بە گەڕانەوەی ئالاباش
دەگەڕێتەوە ناوەڕاست.
ئەنچیلۆتی وتیشی:
مباپێ پێویستی بە هەندێک کات بوو بۆ ئەوەی خۆی لەگەڵ تیپەکەدا بگونجێنێت و
بگەڕێتەوە بۆ باشترین ئاستی جەستەیی خۆی، ئێستا لە دۆخێکی زۆر باشدایە و دەبێت
تیپەکە سوود لەم شتە وەربگرێت.
دەشڵێت: سەبارەت بە
گواستنەوەی یاریزانان و رکابەریکردن لەسەر
نازناوەکان قسەمان کردووە بەڵام هیچ شتێک ناڵێم، هیچ شتێکیش بێزارم ناکات و تیپەکەم
پڕە لە یاریزانی گەنج و لێهاتوو.
بیلال کاکە