PM:02:23:14/01/2025
316 جار خوێندراوەتەوە
+
-
نەهامەتییەکان بۆ
گواردیۆلا بەردەوامی هەیە و پاش 30 ساڵ هاوسەرگیری لە خێزانەکەی جیادەبێتەوە.
پاش ئەوەی لەم دواییانەدا
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری ئیسپانی لەگەڵ یانەکەی دەستیکردەوە بە دۆزینەوەی ڕێگەی سەرکەوتن،
سێ یاری لەسەریەک پاش زنجیرەیەک شکست براوەبوون.
بەپێی هەواڵە تایبەتەکە
کە بۆ یەکەمجار ڕۆژنامەی پێرۆدیکۆی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گواردیۆلا و کریستینای
هاوسەری ڕێککەوتوون بۆ کۆتاییهێنان بە پەیوەندییەکەیان لە کانوونی یەکەمی ڕابردوو،
بەڵام داوایان لە خێزان و هاوڕێ نزیکەکانیان کردووە کە میدیاکان لەم بابەتە
ئاگادار نەکەنەوە.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە
کردووە کە جیابوونەوەکە دۆستانە بووە، تەنانەت سەرەڕای جیابوونەوەکەش پێکەوە ئاهەنگی
سەری ساڵیان گێراوە، بەڵام پێدەچێت هۆکاری سەرەکی خراپی ئاستی سیتی لە ماوەکانی
رابردوودا بارودۆخی دەرونی راهێنەرەکەیان بووبێت.
ئەوەی جێگەی سەرنجە
گەیشتنی ئەم هەواڵە بە میدیاکان ڕەنگە جارێکی تر کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی ڕاهێنەرە
ئیسپانییەکە دروست بکات و دووبارە رێگەی سەرکەوتنی لێ ون ببێت، بەتایبەت یانەکە لە
قۆناغێکی سەختدایە و لە پریمەرلیگ 12 خاڵ لە پلەی یەکەمەوە دوورە و لە
چامپیۆنزلیگیش ئاستی وەک پێویست نییە.