PM:05:17:15/01/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیبالا لەگەڵ
بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی لەگەڵ رۆما نوێدەکاتەوە.
پاولۆ دیبالای
ئەرجەنتینی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی رۆمای ئیتاڵی تەواو
دەبێت و لە ئێستاشدا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی تەنها 12 ملیۆن یۆرۆیە و
ناویشی بە چەند یانەیەکەوە گرێدرابوو لە ماوەی رابردوودا.
رۆژنامەی لاگازێتا
دیللۆ سپۆرت ئاشکرایکردووە، هێرشبەرە ئەرجەنتینیەکە لە ماوەی رابردوودا چەندین کۆبونەوەی
لەگەڵ ئەندامانی کارگێڕی یانە ئیتاڵیەکە ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشداوە
کە دیبالا لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە رێککەوتن لەسەر کۆی مەرجەکانی
نێوانیان و ماوەی چەند رۆژێکیشە بڕیاری مانەوەی لە یانەکەی داوە.
راشیگەیاندووە،
نوێکردنەوەی گرێبەستی دیبالا تا هاوینی ساڵی 2026 دەبێت و گۆڕانکاری لە مووچە و
مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشیدا دەکرێت، ئەوەش دەبێتە هۆکاری بێهیوابوونی
یانەکانی تر لە گواستنەوەی کە گرنگترینیان گەلەتەسەرای تورکی بوو.
خ . ک