PM:06:01:15/01/2025
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دەرجال
دوپاتیکردەوە لە ئێستاوە لە بارودۆخێکی نا ئاساییدا دەبن و بە باشترین شێوە
ئامادەکاری بۆ پاڵاوتنەکان دەکەن.
عەدنان دەرجالی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، هەڵبژاردەی عێراق چووەتە
بارودۆخێکی نائاساییەوە و لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکەن بۆ دوو یاری داهاتوو.
دەرجال وتی،
دەمانەوێت هەلومەرجێکی تەندروست و کەشێکی نایاب دروست بکەین لەپێناو ئەوەی
هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان بتوانێت بگاتە مۆندیالی 2026 و بەشداری لەو پاڵەوانێتییەدا
بکات.
وتیشی، میدیاکان
رۆڵی سەرەکییان هەیە و پێویستە بە وریاییەوە مامەڵە بکەن و پشتگیری سەرجەم
یاریزانەکان و راهێنەریش بکەن تا ئەوانیش زیاتر متمانەیان بە خۆیان هەبێت.
دەشڵێت، خیسۆس
کاساسی راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەمان لە 19ی ئەم مانگەدا دەگەڕێتەوە بەغدا و
لەگەڵ ئێمەدا کۆبونەوە ئەنجامدەدات تا کات و شێوازی بەڕێوەچوونی ئامادەکارییەکان دیاریبکات
پێش دوو یاری داهاتووی پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر کوەیت و فەلەستین کە لە
مانگی سێدا ئەنجامدەدرێن.
عێراق بە
کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەمی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدایە بە سێ
بردنەوە و دوو یەکسانبوون و شکستێک، تا ئێستاش پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و سێ گۆڵی لێ
تۆمارکراوە.
خ . ک