رۆناڵدۆ بەسێكی یانەی نەسڕ دەکڕێتەوە

PM:02:49:15/01/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێدەکاتەوە و بەشێکی یانە سعودیەکەش دەکڕێتەوە.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی نوێترین زانیاری لەسەر داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی بڵاوکردەوە و دڵنیاییدا لەمانەوەی ئەو یاریزانە لە خولی سعودیە.

مارکا ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە پورتوگالیەکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕ بۆ ماوەی یەک وەرزیتر و تا هاوینی ساڵی 2026 نوێدەکاتەوە.

ئاشکرایکردووە، لە گرێبەستە نوێیەکەی رۆناڵدۆ جگە لە یاریکردن کاری وەبەرهێنانیش دەکات بە شێوەیەک دەبێتە خاوەنی پشکی لە سەدا پێنجی پشکەکانی یانە سعودیەکە و دەیکڕێتەوە.

دەشڵێت، مووچەی کریستیانۆ لە یانە سعودیەکە 183 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە دەبێت کە ئەوەش زۆرترینە لە مێژووی تۆپی پێدا و مووچەی رۆژانەشی 550 هەزار یۆرۆ دەکات.

بە پێی گرێبەستە نوێیەکە بێت، بەرپرسانی نەسڕ بەڵێنیان بە رۆناڵدۆ داوە کە پێکهاتەکەیان بەهێز بکەن بە شێوەیەک توانای کێبڕکێ کردنی سەرجەم نازناوەکانی هەبێت، جگە لەوەش ئەستێرە پورتوگالیەکە مافی ئەوەی هەیە بچێتە بازاڕی گواستنەوە و ئەو یاریزانانە دیاری بکات کە یانەکەی بیگوازنەوە و سودیان بۆ پێکهاتەکەیان دەبێت.

ج . ک