PM:03:52:15/01/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاراوخۆ داهاتووی
خۆی پێچەوانە کردووەتەوە و لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوە و بەردەوام دەبێت.
لە چەند هەفتەی
رابردوودا، رۆژنامەکان بڵاویانکردەوە، کە یانەی بەرشەلۆنە بە نیازە دەستبەرداری
رۆناڵد ئاراوخۆ بێت بۆ هەمیشەیی و یاریزانەکەش هەست بە دڵخۆشی ناکات لەو یانەیە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، گۆڕانکاری گەورە لە
چارەنووسی ئاراوخۆ لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە رویداوە و بە هیچ شێوەیەک ئەگەری
رۆیشتنی نییە.
موندۆ ئاماژەی
بەوەداوە، بەرگریکارە ئۆرۆگواییەکە بڕیاری لەسەر داهاتووی پێچەوانە کردووەتەوە و
دەیەوێت لە یانە کەتەلۆنیەکە بەردەوامی بدات بە یاریکردن.
دەشڵێت، ئاراوخۆ
دوای ئەوەی لە یاری کلاسیکۆدا بەشداریکرد و ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد هەستی بەوە
کردووە کە دەتوانێت بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی بەرشەلۆنە و هەستی بە دڵخۆشییەکی
زۆر کردووە.
دەشڵێت، دیکۆی
بەڕێوەبەری وەرزشی بەرشەلۆنە گفتوگۆی لەگەڵ ئەو یاریزانە کردووە و توانیویەتی
سەرکەوتوو بێت لە رازیکردن تا لە یانەکەیان بمێنێتەوە، تەنانەت هاسی فلێک و
ئەستێرەکانی ئەو یانەیەش داوایان لەو یاریزانە کردووە لەگەڵیان بەردەوام بێت.
لەلایەکی ترەوە،
فابریزیۆ رۆمانۆی پەیامنێری سکای سپۆرت ئاشکرایکرد، ئاراوخۆ لەگەڵ یانەکەی
گەیشتووەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەی تا چەند وەرزێکیتر نوێدەکاتەوە.
خ . ک