PM:02:59:14/01/2025
224 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە بیر لەوە دەکاتەوە رۆکی و بڕێک پارە بداتە سپۆرتینگ لەبەرامبەر
پێدانی گیۆکیرێس.
ئیڵ ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە دەیانەوێت
یاریزانێک بۆ شوینگرتنەوەی لیڤاندۆڤسکی بگوازنەوە و چونکە تەمەنی یاریزانەکە
بەتەواوی هەڵکشاوە.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە ئامانجی یەکەمی بلەوگرانا ڤیکتۆر گیۆکیرێسە
چونکە ئاستی یاریزانەکە لەم ساڵدا لەگەڵ سپۆرتینگ سەرنج راکێشە.
ئێل ناسیۆناڵ پلانی بەرشەلۆنەی ئاشکراکردووە بۆ گواستنەوەی ئەستێرە
سویدییەکە و کە تێیدا بلەوگرانا ئامادەیە ڤیتۆر رۆکی و بڕێک پارە بداتە سپۆرتینگ
لە بەرامبەر پێدانی ڤیکتۆر گیۆکیرێس.
ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە بۆ یانە کەتەلۆنییەکە ئاسان نابێت چونکە زۆرێک لە
یانە گەورەکانی ئەوروپا ئامانجیان کڕینی ئەو یاریزانەیە و سەرجەم یانەکان لەڕووی
داراییەوە بارودۆخیان لە بەرشەلۆنە باشترە.
سەرچاوەکان ئەوەیان ئاشکراکردووە تاوەکوو ئێستا خواستی یاریزانەکە روننیە
لە داهاتوودا دەیەوێت بۆ کام یانە یاری بکات، بەڵام مانچستەر یونایتد بە هەبوونی
ئامۆریم و بەرشەلۆنە بەهۆی ئاستە بەرزەکەیان لەم وەرزەدا پێدەچێت دوو دڵخوازترین
یانەی یاریزانەکەبن.
خ . ک