PM:04:06:13/01/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مانچستەر سیتی پارەی پێویستی خستووەتە بەردەست گواردیۆلا
بۆ ئەوەی چوامینی لەم مانگەدا بگوازێتەوە.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی مان سیتی
دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێک بگوازنەوە بۆ ئەوەی ببێتە شوێنگرەوەی
رۆدری.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە یانەکە پاش بێ هیوابوونی لە
گواستنەوەی زووبیمێندی بڕیاریداوە هەوڵی گواستنەوەی ئۆرێل چوامینی بدات لە یانەی
ریاڵ مەدرید.
ئەوەی جێگەی سەرنجە سیتی دەیەوێت سوود لە خراپی ئاستی
یاریزانەکە وەربگرێت بەتایبەت لە یاری کلاسیکۆ و ئەو رەخنانەی لەلایەن
هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدریدەوە ئاراستەی
دەکرێن و لەهەمان کاتدا گۆڕینی پیگەی یاریزانەکە لە ناوەراستی یاریگا بۆ بەرگری و
دڵخۆش نەبوونی یاریزانەکە بەم گۆرانکارییە.
گرێبەستی ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ مێرێنگی لە
حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و یاریزانەکە بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت
گفتوگۆ لەگەڵ هیچ یانەیەکدا واژۆبکات.
چوامینی لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 112 یاری کردووە و
لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات.