خولی ئیتاڵیا... یوڤانتۆس و ئەتڵانتا یەکسان بوون

AM:01:10:15/01/2025

40 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس و ئەتڵانتا بە گۆڵێک یەکسان بوون و میلانیش لە کۆمۆی بردەوە.
لە یارییەکانی هەفتەی 20ی خولی ئیتاڵیا، ئەتڵانتا میوانداری یۆڤانتۆسی کرد.
لە تایمی یەکەم، یارییەکە ئاستێکی مامناوەندی پێوەبینرا و هەردوولا هەوڵی گۆڵ تۆمارکردنیاندا بەڵام هیچیان سەرکەوتوو نەبوون.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 54 کالولو یۆڤی بە گۆڵێک پێشخست، پاش ئەوەش کوڕانی گاسپیرینی هەوڵەکانیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە خستەگەڕ و لە خولەکی 78یش سەرکەوتوو بوون کاتێک لە ڕێگای رێتێگی تۆڕی گۆڵی خانمە پیرەکەیان هەژاند.
سەرەنجامیش یارییەکە بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی پێهات، بەو ئەنجامەش ئەتڵانتا خاڵەکانی بوون بە 43 خاڵ و لە پلەی سێیەم دێت، یۆڤیش 34 خاڵی هەیە و لە پلەی پێنجەم دێت.
لە یارییەکی تریشدا، میلان بە زەحمەت و بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک  شکستی بە کۆمۆ هێنا.