PM:11:56:14/01/2025
72 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەستۆن ڤێلا گواستنەوەی مالینی راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشە بە چوونی بۆ ڤێلا
پارک.
یانەی ئەستۆن ڤێلا گرێبەستی لەگەڵ دۆنیل مالین، هێرشبەری یانەی بروسیا دۆرتمۆند
واژۆ کرد، میدیاکانی ئینگلتەراش بڵاویانکردەوە، گرێبەستێکە بە بەهای 23 ملیۆن یۆرۆیە،
وە سێ ملیۆن یۆرۆ وەک پاداشت لەنێو گرێبەستەکەدا جێگای کراوەتەوە.
مالین لە هاوینی 2021 لە یانەی ئایندهۆڤنەوە پەیوەندی بە دۆرتمۆندەوە کرد،
لە 132 یاریدا 39 گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد و یارمەتی تیپەکەی دا بۆ گەیشتن بە یاری
کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە وەرزی 2023-2024.
هەروەها
مالن لە یۆرۆی 2024 چوار جار بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا یاری کردووە و لە قۆناغی 16 بەرامبەر
ڕۆمانیا دوو گۆڵی تۆمارکرد، پاش چوونیشی بۆ ئینگلتەرا و بۆ یانەی ڤێلا دڵخۆشی خۆی
بە گرێبسەتەکە راگەیاند.
جێگای باسە، یانەی ئەستۆن ڤێلا بە سەرپەرشتی ئیمری لە پلەی هەشتەمی پریمەرلیگە،
لە چامپیۆنز لیگیش کێبڕکێی گەیشتن بە قۆناغی 16 دەکات.
زەردەشت شەهاب