PM:08:03:13/01/2025
552 جار خوێندراوەتەوە
+
-
جێگرەوەی کاتی و هەمیشەی ئەنچیلۆتی دیاریکراوە
کە ئەوانیش سۆلاری و ئەلۆنسۆن.
پاش شکستە قورسەکەی ریاڵ مەدرید لە کلاسیکۆ
دەنگۆکانی رۆیشتنی کارلۆ ئەنچیلۆتی سەریانهەڵداوەتەوە و لە ئێستاشدا تۆڕی ریلیڤیۆ
باسی لەوەکردووە سانتیاگۆ سۆلاری یەکەمین جێگرەوەیە بۆ شوێنی راهێنەرە ئیتاڵییەکە بەشێوەیەکی
کاتی.
سۆلاری پێشتر لەساڵی 2018 بووە راهێنەری ریاڵ
مەدرید و لە 28 یاریدا وەک راهێنەری یانەکە کاریکرد کە لەو ماوەیەدا توانیان 18
یاری ببەنەوە و لە هەشت یاریشدا شکستیان هێنا و دوو یارییش یەکسان بوون.
تۆرەکە باسی لەوەشکردووە، ریاڵ مەدرید دەیەوێت
وەرزی داهاتوو چابی ئەلۆنسۆ بکات بە راهێنەر و خودی راهێنەرە ئیسپانییەکەش لەوە
دڵنیایە لە داهاتوو سەرکردایەتی ریاڵ مەدرید دەکات.
جێی باسە، ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا ئاستی جێگیر
نییە و چەندین جار پلانەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی لەلایەن هاندەرانەوە رەخنەی لێگیراوە
و پاش شکستیان بەرامبەر بەرشەلۆنەش لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا دووبارە
رەخنەکان سەریانهەڵداوەتەوە.