PM:11:33:14/01/2025
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئارسناڵ بە فەرمی پێکانی خیسۆسی لە بەستەرەی ئەژنۆی راگەیاند و بەم زوانە
نەشتەرگەری بۆ ئەنجامدەدرێت.
لە قۆناغی سێیەمی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، کاتێک ئارسناڵ شکستی هێنا
بەرامبەر مان یونایتد لە یارییەکەدا گابریێل خیسۆس تووشی پێکان بوو، بەهۆی ئەو
پێکانەشەوە وەرزەکە بۆ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کۆتایی پێهات.
پێکانەکەی خیسۆس
هەر لە سەرەتاوە نیگەرانکەر دەرکەوت، بە ئازارێکی زۆرەوە یاریگایی بەجێهێشت، دواتر
قسەوباسێکی زۆر لەسەر ئەوە کرا یاریزانەکە تووشی پێکان لە بەستەرەی ئەژنۆ بووە،
دواجاریش یانەی ئارسناڵ بە فەرمی ئەو هەواڵەی پشتراستکردەوە.
ماڵپەڕی فەرمی ئارسناڵ نوسیویەتی: پاش یارییەکە چەندین پشکنین و هەڵسەنگاندن
بۆ دۆخی خیسۆس کراوە و دەرکەوتووە زیان بە بەستەرەی پێشەویە ئەژنۆی چەپی گەیشتووە،
لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نەشتەرگەری بۆ دەکرێت و بەم زووانە دەست بە پرۆگرامی
چاکبوونەوە و چاکسازی دەکات.
باسیان
لەوەشکردووە، هەمووان لە دۆخی یاریزانەکە ئاگادار دەکەنەوە و تەواوی یانەکەش
بەردەوام پشتگیری دەکەن تا ئەو کاتەی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک دەبێتەوە.
زەردەشت شەهاب