PM:01:15:14/01/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ رازیبووە
گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێبکاتەوە و دەیەوێت نازناوی لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.
لە ماوەی
رابردوودا، رۆژنامەکان باسیان لەوە دەکرد کە داهاتووی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەگەڵ
یانەی نەسڕ بە نادیاری ماوەتەوە و رازینەبووە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و ئەگەری
گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا هەیە.
لە نوێترین
پێشهاتدا، رۆژنامەی ئۆجۆگۆی پورتوگالی ئاشكرایکرد، کریستیانۆ رۆناڵدۆ رەزامەندی دەربڕیوە
لەسەر مانەوە لە یانە سعودییەکە و دەیەوێت نازناوەکانی جامپیۆنز لیگی ئاسیا و خولی
سعودیەی لەگەڵدا بەدەستبهێنێت.
ئەو رۆژنامەیە
ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە پورتوگالیەکە لەگەڵ بەرپرسانی یانەکەی گەیشتووەتە
رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی یەک وەرزیتر و تا هاوینی ساڵی
2026.
رونیشیکردووەتەوە،
کریستیانۆ وەک زۆرترین مووچە لە تۆپی پێدا دەمێنێتەوە بەهۆی ئەوەی لە یانەی نەسر
مووچەی ساڵانەی 200 ملیۆن یۆرۆی هەیە و گرێبەستەکەی ئێستای لە کۆتایی ئەم وەرزە
تەواو دەبێت.
نوسیویشیەتی،
رۆناڵدۆ دڵنیابووەتەوە لەوەی کە بەرپرسانی نەسڕ لە هاوینی ئەمساڵدا چەندین
یاریزانی تر دەگوازنەوە و لە وەرزی داهاتوودا کێبڕکێی یانەکانی هیلال و ئیتیحاد
دەکەن لەسەر نازناوەکان.
رۆناڵدۆ لەگەڵ
یانەی نەسڕ بەشداری لە 84 یاری فەرمیدا کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 75
گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە و 18 گۆڵی بۆ هاوڕێکانی دروستکردووە.
خ . ک