پلانی ئەنچیلۆتی بۆ ئەسیسنسۆ گۆراوە

PM:12:15:14/01/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پەستانی هاندەران و کارگێری ریاڵ مەدرید وای لە ئەنچیلۆتی کردووە بریاربدات ئەسیسنسۆ وەک یاریزانی سەرەکی یاری پێبکات.

رادیۆی کادیناسێر بڵاویکردووەتەوە بەرپرسان و ئەندامانی یانەی مێرێنگی سەریان سورماوە لە یاری پێنەکردنی رائول ئەسیسنسۆ لەلایەن کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەرەوە لە کاتیكدا لەو خولە کەمانەی بەشداری پێکراوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە پاش یاری کلاسیکۆ و ئاست خراپی هێڵی بەرگری یانەی ریاڵ مەدرید نارەزایەتییەکان دژی راهێنەرەکە زیاتربووە و هەربۆیە لە ژێر پەستانی کارگێری و هاندەرانی یانەکەدا، ئەنچلۆتی بریاریداوە دەرفەتی یاریکردن لەسەرەتاوە بە رائول ئەسینسۆ بدات و ئەگەر ئاستی باش بێت بەردەوام دەبێت لە متمانە پێکردنی.

یاریزانە ئیسپانییەکە سوودی لە پێکانی یاریزانانی هێڵی بەرگری یانەکەی بینیوە و بانگێشتی تیپی یەکەم کراو توانیوێتی بە ئاست و رۆحیەتە بەرزەکەی لە یاریگادا سەرنجی هەموان بەلای خۆیدا رابکێشێت.

گرێبەستی رائول ئەسیسنسۆ لە حوزەیرانی ساڵی 2026 کۆتایی پێدێت و ئاستی لە ماوەکانی داهاتوودا چارەنووسی لەگەڵ یانەکەیدا ئاشکرادەکات.

بەرگریکارە 21 ساڵانەکە لەگەڵ تیپی یەکەمی ریاڵ مەدرید بەشداری 13 یاری کردووە و گۆڵێکی بۆ هاورێکانی دروست کردووە.