کۆنسێساو یوڤیچی ناوێت

AM:10:39:14/01/2025

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یوڤیچ لە پلانەکانی کۆنسێساوی راهێنەری نوێی میلاندا نییە و ئەو یاریزانە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکەی بەجێدەهێڵێت.

لۆکا یوڤیچی ئەستێرەی یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی پاش پەیوەندی کردنی بەو یانەیەوە لە ساڵی 2023 تاوەکوو ئێستا نەیتوانیوە لەگەڵ ئەو میلاندا خۆی بگونجێنێت و ببێتە یاریزانێکی گرنگی رۆسۆنێری.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە یاریزانەکە بەتەواوی لە پلانەکانی کۆنسێساوی راهێنەری نوێی یانەکەدا نییە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە گرێبەستی یاریزانەکە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی پێدێت و واچاوەروان دەکرێت لە ساتی هەبوونی گرێبەستێک یوڤیچ لەم زستانەدا ریزەکانی رۆسۆنێری بەجێبهێڵێت، بەڵام ئەگەر لەگەڵ هیچ یانەیەکدا رێککەوتنی ئەنجام نەدا رۆشتنەکەی دوادەکەوێت بۆ حوزەیرانی داهاتوو.

هێرشبەرە سڕبییەکە لە یانەی فرانکفۆرت ئاستێکی بەرزی پێشکەشدەکرد و پاشان بووە یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام لەگەڵ مێرێنگی کاروانێکی سەرکەوتووی یاریکردنی نەبوو بەهەمان شێوەی ئێستای ئەیسی میلان.

لۆکا یوڤیچ لەگەڵ یانە ئیتاڵییەکە بەشداری 33 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی نۆ گۆڵ و دوو ئەسیست تۆماربکات.