فلێک باسی کلاسیکۆ دەکات

PM:03:34:11/01/2025

348 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلێک رایگەیاند دەبێت 90 خولەکی زۆرباش بەرامبەر بە یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان ئەنجام بدەین.

هانسی فلێک لە کۆبوونەوەی رۆژنامەنووسی پێش یاری کلاسیکۆ وتی هەرگیز پێش یاری باسی پێکهاتەی سەرەکی ناکەم و پێش یارییەکە دەبینن کێ یاری دەکات و کێ لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.

وتیشی دەمانەوێت بەبردنەوەی نازناوی سوپەری ئیسپانیا دەرگای بردنەوەی نازناوەکانتر بکەینەوە.

لەدرێژەی قسەکانیدا فلێک ئاماژەی بەوەکرد هیچ لێدوانێکی نییە سەبارەت بە سزاکەی ڤینیسۆس و پێی وایە دەبێت لە سوپەری ئیسپانیا یاری بکات چونکە پاڵەوانێتییەکەی جیاوازە.

سەبارەت بە شێوازی یاریکردنی یانەکەی بۆ یاری کلاسیکۆ وتی بەهەمان شێوازی یارییەکانی رابردوو یاری دەکەم و هیچ گۆرانکارییەک ئەنجام نادەم.

راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەکرد بۆ بردنەوە پێویستە بۆماوەی 90 خولەک بەرامبەر یانەیەکی زۆرباشی وەک ریاڵ مەدرید باش یاری بکەین.

لەکۆتاییدا هانسی فلێک ئاماژەی بەوەکرد، گاڤی بەرامبەر بلباو یارییەکی باشی