PM:05:06:07/01/2025
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەفەرمی
یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی ئاسیای داهاتوو لە وڵاتی سعودییە و لە مانگی یەکی ساڵی
2027 بەرێوەدەچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی
پێی ئاسیا بە فەرمی وادەی یارییەکانی جامی ئاسیای 2027ی و یاریگاکانی میوانداری پاڵەوانێتییەکەی
ئاشکراکرد.
جامی ئاسیای
2027، لە خولی 19یەمیدا، بڕیارە لەسەر خاکی شانشینی سعودیە بەڕێوەبچێت، بە بەشداریی
24 هەڵبژاردە.
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا لە راگەیاندرواێکی فەرمیدا
پشتڕاستی کردەوە کە جامی ئاسیای 2027 لە حەوتی یەکی ساڵی 2027 دەستپێدەکات و لە پێنجی
شوباتی هەمان ساڵ کۆتایی دێت.
هه ڕوه ها له راگەیاندرواوەکەدا
هاتووە یارییه کانی جامی ئاسیای داهاتوو
له نێوان 24 هەڵبژاردەدا دەبێت 51 یاری ئەنجام دەدرێت ماوەی 31 رۆژ پاڵەوانێتییەکە
بەردەوام دەبێت.
هەروەها یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا ئاماژەی بەوەداوە
کە جامی ئاسیای 2027 لە سێ شاری سعودیە بەڕێوەدەچێت، یارییەکانیش لە هەشت یاریگادا
بەرێوەدەچن.
لەهەمان کاتدا
ئەو هەشت یاریگای میوانداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن برتین لە دەکەن یاریگای یانەکانی
شەباب، یاریگای زانکۆی ئیمام محمد بن سعود لە ڕیاز، یاریگای شا عەبدوڵڵای وەرزشی و
شاری جەوهەرە و یاریگای شازادە عەبدوڵڵا فەیسەڵ و سپۆرت سیتی و لەگەڵ دوو یاریگای
نوێ لە وڵاتەکەدا دروست دەکرێت.