PM:01:31:08/01/2025
268 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە ئامادەیە بە 55 ملیۆن یۆرۆ باڵدی لە هاوینی
داهاتوودا بفرۆشێتە هەر یانەیەک ئارەزووی دەکات.
ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە
دەیانەوێت پاش گەرانەوەیان بۆ یاسای یەک بە یەک کەبەم یاسایە دەتوانن لە ساتی
فرۆشتنی یاریزانێکێدا یاریزانێکیتر بگوازنەوە، چاکسازی لە هاوینی داهاتوودا
لەسەرجەم پێگەکان ئەنجام بدەن.
سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە یەکێک لەو یاریزانانەی بەم
دواییانە خواست لەسەری دروستبووە ئەلیخاندرۆ باڵدییە و بلەوگرانا ئامادەیە
دەستبەرداری ببێت.
ئێل ناسیۆناڵ باسی لەوەکردووە یانە کەتەلۆنییەکە ئامادەن
بە 55 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بفرۆشن و بەکەمتر لەوبڕە پارەیە دانوستان لەسەر
فرۆشتنی ناکەن.
لەماوەکانی رابردوودا سەرچاوەکانی ئیسپانیا باسیان لە
گرنگی پێدانی پاریس سان جێرمان دەکرد بۆ باڵدی و پێدەچێت ئەو یانە فەرەنسییە
هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی بدات.
گرێبەستی ئەستێرە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە
لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ یانەکەی ناتوانێت
دانوستان لەگەڵ هیچ یانەیەکدا ئەنجام بدات.
ئەلیخاندرۆ باڵدی لەگەڵ تیپی یەکەمی بلەوگرانا بەشداری
101 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی دوو گۆڵ و یانزە ئەسیست تۆماربکات.