دوویانە دەتوانن ئیساک بکڕن

PM:02:17:08/01/2025

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی و ئارسناڵ تاکە یانەن دەتوانن ئیساک بگوازنەوە بەهۆی ئەوەی نرخی یاریزانەکە زیاترە لە 150 ملیۆن یۆرۆ.

فتبوڵ ئینیسایدەر بڵاویکردووەتەوە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی ئەلیکساندەر ئیساک پیشکەشی دەکات چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا خواستی خۆیان بۆ کڕینی دەربڕیوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە لە نێوان ئەو یانانەدا هەردوو یانەی چێڵسی و ئارسناڵ توانای داراییان زۆرباشە و دەتوانن ئەو بڕە پارەیەی نیوکاسڵ داوای دەکات دابینی بکەن.

ئینیسایدەر باسی لەوەکردووە نیوکاسڵ بە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەست بەرداری ئەستێرە سویدییەکەی نابێت و ئەم بڕە پارەیەش زۆریانە لە کڕینی دەکشێنێتەوە.

گرێبەستی ئیساک لەگەڵ یانەکەی لە حوزەیرانی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و بەبێ گەرانەوە بۆ نیوکاسڵ ناتوانێت لەگەڵ هیچ یانەیەکدا گفتوگۆ ئەنجام بدات.

ئەلیکساندەر ئیساک لەگەڵ یانەی یانە ئینگلیزییەکە بەشداری 89 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 50 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات، ئاستێکی باش پێشکەش بکات.