PM:03:08:08/01/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مۆدریچ دەیەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بۆماوەی
یەک ساڵیتر نوێ بکاتەوە.
رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە لۆکا مۆدریچی ئەستێرەی
یانەی ریاڵ مەدرید هێشتا هەست دەکات لەرووی جەستەییەوە دەتوانێت تاماوەیەکیتر
بەشذاری یارییەکان بکات.
گرێبەستی یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوودا کۆتایی پێدێت
بەڵام مۆدریچ دەیەوێت بۆماوەی ساڵێکتر درێژی بکاتەوە و لە یانەی شاهانە بەردەوام
بێت لە یاریکردن.
ئەستێرە کرواتییەکە لە ئێستادا تەمەنی 39 ساڵە بەڵام
یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەن ئەگەر یاریزانەکە بیەوێت گرێبەستەکەی نوێ بکانەوە و
ئەگەریش بریاری رۆیشتن بدات رێز لە بریارەکەی دەگرن و وەک ئەفسانەیەکی یانەکە
بەرێی دەکەن.
ئەستێرە کرواتییەکە لە ساڵی 2012وە لە یانەی تۆتنهامەوە
گرێبەستی لەگەڵ یانەی شاهانە واژۆکردوو و تاوەکوو ئێستا لەو یانەیە بەردەوامە و
توانیوێتی شەش نازناوی چامپیۆنزلیگیان لەگەڵدا بەدەستبهێنێت و ساڵی 2018خەڵاتی
زەبێست و باڵؤندۆر بباتەوە.