یانەیەکی سعودی دانوستانی لەگەڵ زیاش کردووە

PM:04:10:08/01/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناکۆکییەکانی زیاش و گەڵەتەسەرای بەردەوامە و یانەی فەتحی سعودی دەیەوێت بیگوازێتەوە.

دۆخێکی نادڵنیایی لە دەوری چارەنووسی حەکیم زیاشی ئەستێرەی مەغریبی دەسوڕێتەوە کە لە لێواری جێهێشتنی یانەی گەڵەتەسەرای تورکیایە لەم گواستنەوەی زستانەدا.

هەرچەندە زیاش یەکێک بوو لە هۆکارەکانی بردنەوەی نازناوی خولی سوپەری تورکیا بۆ یانەکەی لە وەرزی ڕابردوودا، بەڵام لەماوەی ڕابردوودا تەنیا چەند خولەکێک لەگەڵ تیپەکەی بەشداری کرد. 
هێرشبەرە مەغریبیەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووسی تورک هالووک یورەکلی وتی: بۆ من بابەتەکە لەگەڵ گەڵەتەسەرای کۆتایی هاتووە، نامەوێت جارێکی تر لەو یانەیە یاری بکەمەوە.
دوای ئەو لێدوانەش سەرچاوە عەرەبییەکان دوپاتیانکردەوە، دانوستانی زارەکی لە نێوان زیاش و یانەی فەتحی سعودیدا هەیە، بۆ ئەوەی لەم گواستنەوەی زستانەدا پەیوەندییان پێوەبکات.

باسیان لەوەشکردووە، ئەستێرە تەمەن 31 ساڵەکە لە هاوینی داهاتو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە تورکیەکە کۆتایی دێت بەڵام یانەی فەتح پەلە ناکات و چاوەڕێ دەکات زیاش گرێبەستەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
بیلال کاکە