دی یۆنگ داوای زانیاری کردووە دەربارەی سعودیە

PM:11:00:27/12/2024

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی یۆنگ دوای زانیاری کردووە لەسەر داب و نەریتی سعودیە تا لە ئەگەری پەیوەندیکردن بە خولەکەیان شێوازی ژیانیان بزانێت.

ڕۆژنامەی ئاس بڵاویکردەوە، عەلی دۆرسون، بەڕێوبەری کارەکانی فرێنکی دی یۆنگی هۆڵەندی، لەسەر داوای یاریزانەکە پەیوەندی بە ژمارەیەک بەرپرسی یانەکانی سعودیەوە کردوە بۆ ئەوەی پرسیار لەبارەی داب و نەریتی ژیان لەو وڵاتە بکات.

دوپاتیشیکردووەتەوە، پرسیاری بەڕێوبەری کارەکانی دی یۆنگ بۆ ئەوە بووە بزانێت ئایا یاریزانەکە دەتوانێت لە ئەگەری چوونی بۆ ئەو خولە خۆی لەگەڵ شێوازی ژیانی ئەوان بگونجێنێت.

ئاس ئاماژەی بەوەشکردووە، دی یۆنگ موچەی ساڵانەی نۆ ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت، بەرشەلۆنەش ناتوانێت گرێبەستەکەی بە هەمان موچە نوێبکاتەوە، لەبەر ئەوە دەکرێت خولی سعودیە بژاردەیەکی باشبێت بۆ یاریزانە هۆڵەندیەکە.

دی یۆنگ هاوینی 2019 لە یانەی ئەیاکس ئەمستردامەوە پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد، لەم وەرزەشدا 13 یاری لەگەڵ یانە کەتەلۆنیەکە ئەنجامداوە بەڵام تەنیا دوو یاری سەرەکی بووە.
بیلال کاکە