ڤینیسیۆس: سەختی زۆرم چەشتووە تا گەیشتووم بە ئاستی ئێستام

PM:09:41:27/12/2024

300 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڤینیسیۆس رایگەیاند سەختی زۆری چەشتووە تا گەیشتووە بە ئاستی ئێستای و شانازی دەکات لە ئاهەنگێکدابێت نەیمار و رۆناڵدۆ لەخۆبگرێت.

ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی یاریزانی ریاڵ مەدرید دوای بردنەوەی خەڵاتی گلۆب سۆکەر وەک باشترین یاریزانی جیهان و باشترین هێرشبەر بۆ ساڵی 2024 رایگەیاند، زۆر دڵخۆشە بە وەرگرتنی ئەو خەڵاتە شانبەشانی گەورەکانی ئەوروپا.

دوپاتیشیکردەوە، تا گەیشتووەتە ئەو قۆناغە کارێکی زۆری کردووە و سەختی زۆری چەشتووە، لەگەڵ ئەوەشدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکات کە پشگیری بوون و لە تەنیشتییەوە بوون.

ڤینیسیۆس وتیشی: من نوێنەرایەتی زۆرێک لەو منداڵانە دەکەم کە لە شەقامەکاندا یاری دەکەن و گەورە بوون، ئەوەش زۆر یارمەتیدەر بوو بۆ ئەوەی لەم ساتەدا بگەمە ئەم قۆناغە.

جەختیشیکردەوە: شانازی دەکات کە لە ئاهەنگێکدا بوونی هەبێت نەیمار و کریستیانۆ رۆناڵدۆی تێدابێت، هەروەها ئەگەر رۆناڵدۆ پێی بڵێت باشترینە ئەوا خۆی بە باشترین دەزنێت.
بیلال کاکە