PM:11:10:25/12/2024
200 جار خوێندراوەتەوە
+
-
براهیم دیاز
رەتیکردووەتەوە یانەی ریاڵ مەدرید بەجێبهێڵێت و گرێبەستێکی پاریس سان جێرمان رەتکردووەتەوە.
دیازی مەغریبی،
ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، هاوینی ڕابردوو ڕەتیکردەوەتەوە یانەکەی بەجێبهێڵێت ،
هەروەها پێداگری لەسەر مانەوەی لەناو قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ کردووە.
تۆری ریلیڤۆی
ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، یانەی پاریس سانجێرمان لەسەر داوای تایبەتی لویس ئێنریکی ڕاهێنەری
یانەی یانەکە، لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ڕابردوودا هەوڵی گواستنەوەی براهیم دیازی
ئەستێرەی مەغریبیی داوە.
سەرچاوەکە
ئاماژەی بەوەشکردووە، دیاز گرێبەستەکەی ڕەتکردووەتەوە، هەرگیز بیری لەوە نەکردۆتەوە
ڕیال مەدرید جێبهێڵێت، بۆ ئەوەی خەونەکەی بەدیبهێنێت کە بەردەوام بێت لە یاریکردن
لەو یانە ئیسپانییە و بردنەوەی نازناوەکان
لەگەڵیدا.
ریلیڤیۆ ڕوونیکردەوە
کە بە ئامادەبوونی ڤینیسیۆس جونیۆر و کیلیان مباپێ و ڕۆدریگۆ و بێلینگهام، یاریزانەکە
خولەکی پێویستی یاریکردنی پێنادرێت بەڵام پێداگرە لەسەر مانەوە و کێبەرکێکردن
لەسەر بەدەستهێنانی زۆرترین خولەکی یاریکردن.
دیاز لەم وەرزەدا تەنها 836 خولەک لەگەڵ یانەی ڕیال
مەدرید بەشداری پاڵەوانێتییە جیاوازەکانی کرد، تیایدا دوو گۆڵی تۆمارکرد و سێ ئەسیستیشی
کردووە.