PM:10:42:25/12/2024
236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هەڵبژاردەی عێراق
بە دووگۆڵ بێ وەڵام بەرامبەر هەڵبژاردەی بەحرەین شکستی هێنا و سێ خاڵی گرنگی
لەدەستدا.
لە یاری
دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی کەنداو عێراق ڕووبەڕووی بەحرەین بوویەوە.
لە گێمی
یەکەمدا هەردوولا بەبەهێزی دەستیان بە یارییەکە کرد بەڵام گۆڵکردن دواکەوت بۆ
خولەکی 38 کاتێک عەلی مەدان گۆڵی یەکەمی کوڕانی بەحرەینی تۆمارکرد.
هەرچەندە
عێراق هەوڵیاندا گۆڵی یەکسانبوونەوە تۆماربکەن بەڵام سەرکەوتووبون و یارییەکە بە
یەکسانبوون کۆتایی هات.
لە گێمی
دووەمدا بەحرەین بەبەهێزی گەرایەوە ناو یاریگا و لە خولەکی 47 دووبارە گەرانەوە بۆ
سەر گۆڵی عێراق و عەلی مەدان گۆڵی دووەمی خۆی دووەمی هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد.
سەرئەنجام بە
دوو گۆڵی بێ وەڵام یارییەکە لە بەرژەوەندی هەڵبژاردەی بەحرەین کۆتایی پێهاتوو
شێرەکانی رافیدەین سێ خاڵی گرنگیان لەدەستدا.
لە ئێستادا
عێراق تەنیا سێ خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە و بەحرەینیش بە شەش خاڵ پلەی یەکەمی
کۆمەڵەکەی گرتووە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەرکردووە.