PM:05:12:25/12/2024
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سلۆت رایگەیاند هیوادارە
هاندەران چێژ لە یاریکردنی یانەکەیان ببینێت و دەبێت لەسەر ئەو ئاستەش بەردەوام
بن.
ئارنی سلۆتی
راهێنەری یانەی لیڤەرپوڵ پێش یارییەکەیان بەرامبەر لیستەر سیتی رایگەیاند، تا ئەم
ساتە وەرزێکی نایابیان بەڕێکردووە ئەوەش بەهۆی کاری بە کۆمەڵەوە بەدیهاتووە.
سلۆت وتی، هیوادارم
هاندەران چێژێکی زۆریان لە یارییەکانی یانەکەمان ببینێت چونکە کاری یەکەمی ئێمە
دڵخۆشکردنی ئەوانە و لە یاریگاشدا بەردەوام پشتگیرییان کردووین.
وتیشی، بەڵێن بە
هاندەران دەدەین کە لەسەر ئەو شێوازە ئاستە و ئەنجامە نایابەکان بەردەوام دەبین و
پێویستە هەر ئەوەش لە بیرکردنەوەماندا هەبێت تا زیاتر بەرەوپێشبچین.
دەشڵێت، هێشتا
وەرزەکە زۆری ماوە و ژمارەیەک یاری گرنگ ماون کە ئەنجامی بدەین، لەبەرئەوە دەبێت
بە وریاییەوە لە نیوەی دووەمی وەرزەکەدا مامەڵە بکەین تا تووشی کێشەی گەورە
نەبینەوە.
لە کۆتاییشدا
دوپاتیکردەوە، بۆ هیچ یاریزان و راهێنەرێک ئاسان نییە خۆی لەگەڵ ژیانی شاری
لیڤەرپوڵ رابهێنێت چونکە پێویستی بە ماندووبونی زۆرە و ئەو راستیەشی بۆ دەرکەوت کە
لیڤەرپوڵ خاوەنی مێژووییەکی گەورەیە.
خ . ک