ئارسناڵ جێگرەوەی ساکای دیاریکردووە

PM:11:56:24/12/2024

760 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارسناڵ دەیەوێت جێگرەوەیەک بۆ ساکا بگوازێتەوە و قودوسی لە وێستهام کردوەتە ئامانج.

پێکانە سەخت و ناوەختەکەی بۆکایۆ ساکا لە گرینگترین ساتی ئەم وەرزەدا، بووەتە هۆی ئەوەی کە بەڕێوەبەرانی ئارسناڵ بڕیار بدەن بیربکەنەوە سەبارەت بە هەڵبژاردنی جێنشینی لە گواستنەوەی زستانەدا.

لەمبارەیەوە پێگەی فوتبۆڵ ئینسایدەر بە پشت بەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی وێستهام باسی لەوە کردووە، ئارسناڵ هەوڵدەدات لە مانگی یەکدا محەممەد قودوس، یاریزانی وێستهام بکڕێت بۆ ئەوەی جێگەی ساکا بگرێتەوە لە تیپەکەدا.

هەر بەپێی فوتبۆڵ ئینسایدەر، هامێرز پەلەی نییە لە فرۆشتنی یاریزانەکە چونکە هێشتا دوو مانگ لە گرێبەستەکەی ماوە تا کۆتایی پێبێت و دەیەوێت بە نرخێکی گونجاو دەستبەرداری ببێت چونکە مان سیتیش چاوی لە گواستنەوەی یاریزانەکەیە.

قودوسی تەمەن 24 ساڵ، دوای ئەوەی لە هاوینی 2023 پەیوەندی بە وێستهامەوە کرد، 59 یاری لەگەڵ یانەکە ئەنجامداوە و خاوەنی 17 گۆڵ و 18 ئەسیستە، سەرەڕای ئاست خراپی وێستهامیش یەکێکە لە یاریزانە باشەکانی پریمەرلیگ.