AM:12:56:19/12/2024
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی ئیتاڵیا رۆما بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە سامپەدۆریای بردەوە و ئەتلانتاش شکستی بە چێسینا هێنا.
لە یارییەکانی قۆناغی 16ـی جامی ئیتاڵیا رۆما لە یاریگای خۆیدا میوانداری سامپەدۆریای کرد.
تایمی یەکەم، رۆما باڵادەستی خۆی پیشاندا و توانی بە سێ گۆڵ لە خولەکەکانی نۆ و 19 و 24 پێشبکەوێت، گۆڵەکانیش دۆڤبیک دوو گۆڵ و بالدانێز گۆڵێکی تۆمارکرد.
لە تایمی دووەم، لە خولەکی 61 یانەی میوان ئەنجامەکەی بۆ دوو گۆڵ کەمکردەوە، بەڵام لە خولەکی 80 شۆمۆرۆدۆڤ گۆڵی چوارەمی رۆمای تۆمارکرد .
سەرەنجام گورگەکان یارییەکەکەیان بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردەوە.
لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغیش ئەتلانتا چێسینای گۆڵبارانکرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی پێهێنا.
بەم ئەنجامانە، رۆما و ئەتلانتا گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی و سامپەدۆریا و چێسینیا ماڵئاواییان کرد، رۆما لە قۆناغی چارەکی کۆتایی بەرامبەر میلان و ئەتلانتا رووبەرووی بۆلۆنیا دەبێتەوە.
بیلال کاکە